کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان درێژەی هەیە

10:31 - 11 سەرماوەز 2718

کوردستان میدیا: خەڵکی تێکۆشەری کوردستان لە بەرەبەری ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە شار و گوندەکانی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی هاتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن و تراکت و پوستێری تایبەت بەو ڕۆژه بڵاو دەکەنەوە.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شارەدەێی "پەسوێ" سەر بە شاری پیرانشار بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی وێنە و تراکت ڕێزیان لە خەبات و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان گرت.

ڕۆڵەکانی دێموکرات، لە پادگانی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران هەڵکەوتوو لە شارەدێی پەسوێ چالاکییان بەڕێوە برد.

لەو چالاکییانەدا دروشمی وەک: "ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە خەڵکی کورد پیرۆز بێت، ڕاسانی لاوانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەردەوامە، ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە گەلی کورد پیرۆز بێت و خەباتی قاسملوو هێمای خەباتی شار و شاخـ"ـه، وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی حیزب نوێ کردەوە.