کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان درێژەی هەیە

17:57 - 27 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ٢٧ـەمین ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی دوکتور شەرفکەندی و هاوڕێیانی، لە درێژەدانی کار و چالاکییەکانیانیاندا بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ٢٦ لە سەر ٢٧ی خەرمانان، ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری مەهاباد  بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵیادی تێرۆرکردنی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێری تایبەت، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەو شوێنانەی کە لە شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغیی تێیدا ئەنجام دراوە بریتین لە: ''باخی میکاییل، پارکی خەبەرنگار، پردی کۆبانی، تەپەی قازی، سیلوو و پارکی بەرانبەری سیلوو، فەلەکەی نەماز، مزگەوتی سوور و دەوروپشتی زانکۆی ئازاد، ڕێگای نێوان مەهاباد - بۆکان  و سێڕێیانی گوندی دەرمان و قزڵجە''.

هەر بەم بۆنەوە، تیکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان بە نووسینی دروشمی ''دوکتور شەرەفکەندی شکۆیەک لە باوەڕ''، ''شەهید، ڕێگات دڕێژەی هەیە'' و ''نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتدا دەژین'' یادی ئەو ڕۆژیان بەرز ڕاگرت و چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.