کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکانی تایبەت بە دووی ڕێبەندان بەردەوامن

10:18 - 30 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات و قوتابیانی مەکتەبی پێشەوا، لە چەندین شاری کوردستان و بۆ چەندەمین جار تراکت و پووستێری تایبەت بە ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە ڕێکەوتی ۲٦ی بەفرانبار لە شاری بۆکان بە بەڕێوە بردنی چالاکی بەرینی تەبلیغی ڕێزیان لە دووی ڕێبەندان گرت و بەرەو پیری ئەو ڕۆژە مێژووییەوە چوون. ئەو شوێنانەی کە چالاکیان لێ کراوە بریتین لە پارکی ساحلی، ژێر گوزەری موعەلیم،  قوتابخانەی سەمین و دەوروبەری، هونەرستانی عەلامە تەباتەبایی، فەلەکەی عەلیاباد تا ئازادەگان، قوتابخانەکانی عەبدولڕەحمانی سالمی،۱  ۲،  ۳ و ٤ ، زانکۆی پەیامی نوور و دەوروبەری، کۆڵانەکانی سێڕای خاوەران تا بێهداشتی مەجبوراوا، سەر ماشێن و دەرگای خەڵک بە گشتی.

هەروەها لە بەری مەدرەسە و بەری شیلانانی شاری مەهاباد تراکت و پووستێری تایبەت بەم بۆنە بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاو کراوەتەوە؛ لەلایەکی دیکەشەوە پێشمەرگەکانی شار له مەيدانى حەيوانان كه خه ڵكى پارێزگاكانى تەوريز و ورمێ و سنه و زەنجانی لێ بووه به سەدان ئيتكێتی چەسپى به دروشمى" ٢ى رێبەندان"یان له ماشينی خه ڵك داوه و سى دى قسەكانى نوروزى ٩٥ی كاك مستەفا هيجریيان له سەر راسان بڵاو كردووەتەوه.

لاوانی دەروەستی کوردستان لە شاری سنەش لە بەرزاییەکانی شاخی ئاوییەر بە نووسینی درووشمی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پیرۆز بێ پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی پێشەوا و هاوبیرانی نوێ کردەوە.