کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاندنی تووی ڕق و دوژمنایەتی یەکێک لە سیاسەتەکانی ڕێژیمی ئێرانە

12:49 - 21 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، لەسەر بڕیاری دوژمنایەتی لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانی سوورن و سیاسەتی جیاواز دەگرنە بەر.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە زانکۆوەکانی پەیامی نووری سەرجەم شاەرکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بروشووریان بڵاو کردووەتەوە و لەو بروشوورانەدا وێنەی "دانڵد ترامپ، نێتانیاهوو و نیکی هێلیـ"ـیان بڵاو کردووەتەوە و وەک دوژمنی مرۆڤایەتی ناساندوویانن.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، هەروەها داوایان لە خوێندکاران کردووە، لە ڕاپرسییەکدا بەشداری بکەن، کە لە نێوان "دانڵد ترامپ، نێتانیاهوو و نیکی هێلی" دوژمنی مرۆڤایەتی دەستنیشان دەکرێت.

هەروەها بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، لە زانکۆوەکانی سنه ژمارە تەلەفۆن و ناوونیشانیان لە خوێندکاران وەرگرتووە و دواتر داوای هاوکارییان لێ کردوون.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لە سەرجەم زانکۆوەکانی پەیامی نووری شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەم کارەیان کردووە.

بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، لە سەرووی هەموویانەوە خامنەیی بەردەوام باسی لەنێوبردنی ڕۆژئاوا و بەتایبەت ئامریکا دەکەن و بە شەیتانی گەورە ناوی دەبەن.

خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا لەگەڵ خوێندکاراندا لەسەر دوژمنایەتیکردنی ئامریکا جەختی کردووەتەوە.