کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕۆژژمێری ساڵی نوێ، دیاریی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزب

17:30 - 11 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری بۆکان ڕۆژژمێری ساڵی ٢٧١٨یان چاپ و بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە شەوانی ڕابردوودا تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان، ڕۆژژمێری ساڵی ۲۷۱۸ی کوردی کە لە لایەن کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە ئامادە کرابوو و کرایە دیاری ساڵی نوێ، چاپ و بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەم هەواڵە ئەم ڕۆژژمێرە لە نێو خەڵکی ئاسایی و ئەندامانی حیزبدا بڵاو کرایەوە کە بووە هۆی خۆشحاڵی و بەرزتربونەوەی ورەی شۆڕشگێڕانەی خەڵک و بە باوەشێکی ئاواڵەوە پێشوازییان لێکرد.

بەپێی ئەم هەواڵە ئەندامانی حیزب لە شاری بۆکان ١٥٠ دانە لەم ڕۆژژمێرەیان چاپ کردووە.