کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چل ساڵە ئازادیخوازان هاواردەکەن کە کۆماری ئیسلامی ئێران تیرۆریستە

12:53 - 30 خەرمانان 2718

عەبدولڕەحمان ڕەسووڵ

چەندین ساڵە سەرجەم خەڵکی سیکۆلار و ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژانە پڕ بەگەروویان هاواردەکەن کە کاربە دەستانی باڵای سیستمی ئیسلامیی ئێران پشتیوانی ماددی و مەعنەوی گەشەی بزووتنەوەی تیرۆریستی و بیروباوەڕی توندڕەوییە، خودی ئەم سیستمە بۆگەن و ڕەجحییە کارگەی بەرهەمهێنانی فکری توندڕەوی و تیرۆریستییە.

بە چەندەها بەڵگەی دیکۆمێنتاری و وتە و لێدوانی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی و بەتایبەتی خومەینی هەیە کە فتوای کۆمەڵکوژی و کوشتن دەدات لە دژی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دواتر هێرش دەکرێتە سەر کوردستان ژنان و مناڵان کۆمەڵکوژ دەکەن.

ئەبوایە چەندین ساڵ لەمەوبەر خومەینی و خامنەیی و ڕوحانی و خاتەمی و سەرجەم بەرپرسە باڵاکانی کۆماری فاشیزمیی ئیسلامیی ئێران لە دادگای نێودەوڵەتیدا لەسەر فتوادان و کۆمەڵکوژییەکان لەدژی خەڵکی کوردستان سزا درابانایە بەڵام لەبەر پاراستنی بەرژەوەندی بازرگانی و ئابووری چاوپۆشی لەسەرجەم تاوانەکانیان کراوە.

لە قۆناغی ئێستاشدا کە ئامریکا ئەوە ڕادەگەیەنێت کە سیستمی ئیسلامیی ئێران پشتیوانی تیرۆرە ، هەرچەند لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی خۆی ئەوە دەکات بەڵام جێگای دەست خۆشییە . پێویستە هاوکاری جیددی بێت بۆ ڕووخانی ئەو ڕێژیمە فاشییە.

لە ناو ئەو ڕاپۆرتەی کە ئامریکا بڵاوی کردۆتەوە ‌هاتووە کە سیستمی ئیسلامیی ئێران لە ۱۹۸٤ وە هەتا ئێستا بە پشتیوانی تیرۆر ناسێندراوە لەلایەن ئەمریکاوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا راپۆرتی ساڵی ٢٠١٧ی لەبارەی تیرۆرەوە لە وڵاتان بڵاوكردەوە و هەریەكە لە پەكەكە، و پەیەدە و یەپەگەی لە لیستی تیرۆر لابردووە.

لە راپۆرتەكەدا جەخت لەوە كراوەتەوە، كە لەنێو توركیا بەرەنگاری پەكەكە و لە وڵاتانی دیكەیش بەرەنگاری داعش بوونەتەوە. ئەوەی بۆتە جێی سەرنج ئەمساڵ ئەو گوزارشتانە لە راپۆرتەكەدا لابراون كە "توركیا یەپەگە وەك باڵێكی پەكەكە دەبینێت".

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە بەشی "ئەو دەوڵەتانەی سپۆنسەری تیرۆر دەكەن"دا ئێران، سوودان، سووریا‌ و كۆریای باكوور خراونەتە لیستی "سپۆنسەرانی تیرۆر".

لە راپۆرتەكەدا بانگەشەی ئەوە كراوە كە سەرباری ئەوەی كۆریای باكوور بە چەكی ئەتۆمی هەڕەشە لە ناوچەكە و دراوسێیەكانی دەكات هەروەها لە سنووری وڵاتانی دیكەیش بۆسە دەنێتەوە.

لەبارەی ئێرانیشەوە لە راپۆرتەكەدا هاتووە "ئێران كە لە ساڵی ١٩٨٤ەوە وەك پشتیوانی تیرۆر دیاریكراوە، جگە لە حیزبوڵڵای لوبنان و گرووپە تیرۆریستییەكانی غەززە هەروەها بە پشتیوانیكردنی گرووپە جیاجیاكان لە سووریا و عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ش بەردەوام بووە لەو چالاكییانەی پەیوەندیدارن بە تیرۆرەوە.

کەواتە ئەرکە و پێویستە هەموولایەک دژایەتی گەشەکردنی تیرۆر بکات و هاوکاری جیددی بن بۆ ڕوخانی سیستمی فاشیزم و تیرۆریستی ئیسلامی ئێران بە ‌هەموو جۆرێک هاوکار و پشتیوانی حیزب و هێزە ئازادیخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بن .ئەمەش بۆ ئەوەی هەرچی زووترە ئەو سیستەمە بۆگەن و تیرۆریستە نەمێنێت و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بگەن بە ئازادی و مافەکانییان .

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.