کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەکدارانی خوێنڕێژی ڕێژیم کۆڵبەرێکی ١٨ ساڵەیان کوشت

18:15 - 16 گەلاوێژ 2718

کوردستان میدیا: کۆڵبەرێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری پیرانشار له ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران له شاری پیرانشار کوژرا.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاوی کردووەتەوە، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "حاسڵ بادبەرین" تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی خدر خەڵکی گوندی "ترکەش"  لە ناوچەی بەری مێرگان  سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو کۆڵبەرە کوردە لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی دیکە لە بەرزاییەکانی قەندیل لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە، دەسڕێژیان لێدکرێت و لە ئاکامدا، ئەم کۆڵبەرە لاوە گیانی لە دەست دەدات".

ئەو کۆڵبە لاوە، بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی ڕووی لە ناوچە سنوورییەکان بۆ کاری کۆڵبەری کردووە.

کۆڵبەر بە چین و توێژە زەحمەتکێشەکانیی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەگوترێ کە لە ناوچە سنوورییەکان بە کاری کۆڵبەرییەوە خەریکن.