کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕادیکاڵ پۆرتاڵ: چالاکێکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە زیندانی کراوە

17:33 - 3 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: "زارا محەممەدی"، چالاکی مەدەنیی کورد و ئەندامی دەسبەسەرکراوی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەووە دەسبەسەر کراوە لە میدیا جیهانییەکاندا باسی لێوە دەکرێت.

ڕۆژنامەی "ڕادیکاڵ پۆرتاڵ"ـی نۆروێژ لە هەواڵێکدا بڵاوی کردووەتەوە، "زارا محەمەدی" کە مامۆستای زمانی دایکی "کوردی" بووە لە لە ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردانەوە بە هۆکاری ناڕوون، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە.

لەو ڕۆژنامەیەدا هاتووە، سەرەڕای ئەوەیکە بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداری لە چارەنووسی ناوبراو سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێرانیان کردووە بەڵام هیچ لایەنێک وڵامیان بە ناوبراو نەداوەتەوە.

"زارا محەممەدی"، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی جۆزەردان، لەگەڵ دوو چالاکی مەدەنیی کورد بە ناوەکانی "ئیدریس مینبەری و ڕێبوار مینبەری"، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.