کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگواستنی چەکوچۆڵ بۆ ناوچە سنوورییەکانی شنۆ

18:04 - 30 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسداران چەکوچۆڵی زۆری ڕەوانەی ناوچە سنوورییەکانی شاری شنۆ کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی گەلاوێژ، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران چەکوچۆڵێکی زۆری لە شاری شنۆوە بۆ سنووری کێلەشین ڕاگواستووە.

هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم بە چەندین ماشین لە جۆری تۆیوتا و کامیۆن، ئەم چەکوچۆڵەیان بۆ شاخەکانی کێلەشین ڕاگواستووە.

ڕەوتی میلیتاریزەکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە درێژەی هەبووە و بەرپرسانی سپای ئەو ڕێژیمە بەردەوام باس لە گرتن و ئەمنییەتیکردنی سنوورەکان دەکەن و هەروەها ڕێژیمی ئێران ماوەیەکە بە چڕی و بەربڵاوی مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات.

دوای حوزووری هێزی پێشمەرگە لە نێو خەڵکدا ڕێژیم بەردەوام ناوچە سنوورییەکان میلیتاریزە دەکات.