کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕوونکردنەوەیەک لە نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکاوە

22:14 - 20 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئامریکا سەبارەت بە دانیشتنی بەشێک لە دژبەرانی ڕێژیمی ئێران لە زانکۆی جۆرج واشینگتۆن ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی ئەم ڕوونکردنەوەی کە بە دەستی ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووه، بەم چەشنەیە:

دوای ئەوەی رۆژی شەممە ٩ی مانگی شەشی ٢٠١٨،  بە ناوی بەشێک لە دژبەرانی ڕێژیمی ئێرانەوە دانیشتنێک لە زانکۆی جۆرج واشینگتۆن لە شاری واشینگتۆن دی سی لە ولایەتەیەکگرتووەکانی ئامریکا بەڕێوە چوو، لە لایەن هێندێک میدیا و ئەندامان و دۆستانی حیزبەوە سەبارەت بە بەشداری کردن یان نەکردنی حیزبی دێموکرات لەو رێورەسمە دا پرسیار ئاراستەی ئەم نوێنەرایەتییە کراوە.

بۆ ڕوونکردنەوەی بیروڕای گشتی و هەروەها ئاگادار کردنەوەی میدیا پێویستە ڕابگەیەنین کە وەکوو حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوای تاوتوێ کردنی ئەو بانگێشتەی کە بۆ بەشداری لەم کۆنفرانسە دا بە دەستمان گەیشتبوو، بەو ئاکامە گەیشتین کە بەهۆی ڕوون نەبوونی چیەتی و ئەجێندای ئەو بەرنامەیە بۆ ئێمە، لەو کۆنفرانسە بەشدار نابین. بۆیە وێڕای ڕەدکردنەوەی هەرجۆرە دەنگۆیەک لە بەشداری کردنمان لەو دانیشتنە، بە هیچ شێوە هیچ بەرپرسیاتییەک لە هەمبەر دەرئەنجامەکانی وە ئەستۆ ناگرین.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرایەتی ئامریکا