کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦٠ ڕۆژ مانگرتن

12:36 - 22 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: چالاکێکی سیاسیی کورد، ٦٠ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە.

چالاکێکی سیاسیی کورد بە ناوی "بەرزان محەمەدی"، کە لە بەندیخانەی "فەشافوویە"ی تاراندایە، بە هۆی دۆخی نالەباری بەندیخانە و هەروەها بەمەبەستی جێبەجێ نەکردنی داخوازییەکانی لە لایەن بەرپرسانی ئەو بەندیخانەوە، لەوانە گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی "ئێڤین"، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و لە شەستەمین ڕۆژی مانگرتنیدا بەسەر دەبات.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بەهۆی ئەو مانگرتنە ٦٠ ڕۆژەیەوە، تووشی دابەزینی کێش و تەوژمی خوێن بووە و دۆخی ناجێگیرە و سەرەڕای ئەوەش، لە لایەن بەرپرسانی ئەو بەندیخانەوە، هیچ وڵامێک بە خواستەکانی نەدراوەتەوە.

"بەرزان محەممەدی"، مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و تەبانی بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و پڕۆپاگەندە دژی نیزام" ، دەستبەسەر کرا.

ناوبراو، لە دادگایی سەرەتاییدا بە ٦ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا و دواتر لە دادگای پێداچونەوەدا حوکمەکەی بۆ ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیی تەعزیری گۆڕدرا.