کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی شەهیدانی کوردستان بەردەوام ڕێزی لێ دەگیرێت

18:13 - 16 خاکەلێوه 2718

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، بە شێوەی جۆراوجۆر بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ لە شار و گوندەکانی کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە دەبەن و پەیمان لەگەڵ شەهیدانی کوردستان نوێ دەکەنەوە.

قارەمانانی دێموکرات لە شاری مەریوان، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان و پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری سەقز بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لەو شارە بۆ چەندەمین جار چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە: گەڕەکی شاناز، شەقامی سەعدی، شەهرەکی گوڵان، شەقامی مزگەوتی حەزرەتی عومەر و بەشێکیش لە کەریماوا.