کوردستان میدیا: لە وڵاتی سوئێد یاد و ناوی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بەرز ڕاگیرا.
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی ڕێبەری ناوداری نەتەوەکەمان دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو سکرتیری گشتیی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ، کاک عەبدوڵڵا قادری ئازەر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب و بەرپرسی نوێنەرایەتی حیزب لە دەرەوەی وڵات و دوکتور فازل ڕەسووڵ دۆستی حیزب بە هاوکاری یەکیەتیی کوردان، یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە شاری ستۆکهوڵم بە بەشداری نوینەری زۆریک لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان خەلکیکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب ڕێوڕەسمێکی بەڕێوە برد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب لە لایەن کۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە و بە لەبە کردنی تیشێرتێک کە وێنەی ڕێبەری شەهید دوکتور قاسملوو لە سەری چاپ کرابوو دەستی پێی کرد و پاشان خولەکیک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ٢٢ی پووشپەڕ و سەرجەم شەهیدانی نەتەوەکەمان ڕاگیرا.
پاشان داوا لە کاکەبرا ئەلیاسی بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سوئێد کرا بۆ پێشکەش کردنی پەیامی کۆمیتە.
لە بەشیکی پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبدا باسیک لە سەر ڕۆڵ و پێگەی دوکتور قاسملوو کراوبوو:
لەو پایەمەدا هاتبوو، دوکتور قاسملوو سیاسهتمەداریکی بە توانا، کۆمهڵناسێکی واقیع بین و تێئۆریسیۆنێکی کەم وێنە له کوردستان بوو، ئهو پێش ههموو کهس وحیزب و دهوڵهتانی جیهان ماهییهتی خومهینی و ڕێژیمی ئیسلامیی ئاخوندی ناسی و زانی دواڕۆژی ئهم ڕێژیمه بهرهو کوێ دهڕوات. له کاتێکدا بهشێک له هێزه سهرانسهرهیهکان و زۆر کهس و لایهن له ناو خۆ و دهرهوه چهپڵهیان بۆ ئهم نیزامه لێ دهدا ، لهژێر تیشکی خوێندنهوه و لێکدانهوهی قاسملوودا بوو که خهلکی کوردستان بریاری دا دهنگ به نیزامێک نهدا که بڕوای به دێمۆکراسی ومافی مرۆڤ و مافی نهتهوهکان نهبێت.
لە پەیامی کۆمیتەی گشتیدا هاتبوو دوکتۆر قاسملوو کهسایهتێکی به توانا ، ئازا و بهوره بوو که، ههرگیز بیری ئازادیخوازی و مرۆڤدۆستی و ستراتێژی حیزب و نهتهوهکهی فیدای مهسلهحهتی کاتی نهکرد. کاتێک نیوهی جیهان چهپڵهی بۆ بارمتهگیری باڵوێزخانهی ئامریکا لێ دهدا، ئهو، ئهو کارهی به لهژێر پێ نانی عورف و یاساکانی پهسند کراوی نێو نهتهوهیی دانا و مهحکوومی کرد.
هەروەها لەو پەیامەدا هاتبووە دوکتور قاسملوو ئهو مرۆڤه به مانای تهواوی وشه دێمۆکراته، کاتێک بلۆکی گهورهی بهناو سوسیالیستی جیهان به شێوهی نیزامی دیکتاتۆری بهڕێوه دهچوو ، ئهو سۆسیالیزمی دێمۆکراتیکی، کرده ئامانجی دواڕۆژی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران. دوکتور قاسملوو باوهڕێکی قووڵی به دێموکراسی ههبوو، هه بۆیه زۆر جاران ئهو باسی لەوە دەکرد کە دێموکراسییهکی خراپی له دیکتاتۆرییهکی باش، پێ باشتره. ههر دهمیش ئاماده بوو باجی قورسی ئهو دێموکراسییه بدات. ئهو کاتی خۆی ئازایانه له وتوێژێکدا له ڕادیۆ بی بی سی به بیروڕای جیهانی ڕاگهیاند که :
دێموکراسیهکی خهراپ له دیکتاتۆریهکی باش، با شتره. دهربڕینی بیر و ڕایهکی ئاوا له فهزای سیاسی و دوو بلووکه بوونی جیهانی ئهو کاتدا، تهنات وتهنیا له مرۆڤێکی زاناو ئازای وهک دوکتور قاسملوو دهوهشایهوه.
دوکتور قاسملوو لهو سیاسهت مهداره به دهگمهنانه بوو که توانی به دوور ئهندیشی و وردبینیهوه حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بگهیهنیته ڕیزی ههموو ئهحزابی دێموکرات و سوسیال دێموکراتی جیهان و به قیمهتی ژیانی دهنگی کوردی له گهل دهنگی دێمۆکراتهکان و سۆسیال دێمۆکراتهکانی جیهان تێکهڵ بکات.
دوکتور قاسملوو له شهڕ بێزار بوو و ئهوینداری ئاشتی و ئاساییش بوو و ههمیشه دهیکوت و پێی وابوو که مهسهلهی کورد چارهسهریی نیزامی نییه.
لە درێژەی پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبدا ئاوڕێک لە ڕاسان و یەک ساڵەی شەهیدکرانی کۆمەڵیک لە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان کرا کە لە ساڵیی پار لە قەرەسەقەل و کۆساڵان گیانیان فیدای ئازادی کورد و کوردستان کرد.
لە بەشیکی دیکەی پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبدا سەبارەت بە ڕێفراندووم لە باشووری وڵاتدا هاتبوو سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ڕابردوودا بڕیاری دا کە گشتپرسی بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد لە باشووری کوردستان لە ٢٥ مانگی ٩ی ٢٠١٧ بەڕێوە بچێت.
کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هەنگاوەکانی هاونیشتمانانی باشووری وڵات بە هەنگاوێکی مێژووی دەزانیت و بە هەموو شیوەیەک پشتیوانی لە ڕێفراندووم و سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکات. هیوادارین هەموو لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان، کێشە ناوخۆییەکانی خۆیان وەلا بنین و ئەرکی مێژوویی و نەتەوەی خۆیان لە ئەم قۆناغە هەستیار و چارەنووسسازە بە برایەتی و تەبایی بە جێ بگەیەنن.
پەیامی هاوبەشی یەکیەتیی کوردان، یەکیەتیی ژنان، یەکیەتیی لاوان لە لایەن جەمیل ئوزەیری پێشکەش کرا، کە ئاور دانەوەیەک بوو لە ژیان و زانایی، تێکۆشینی دوکتور قاسملوو بۆ ئازادی میللەتەکەمان لە چەوساندنەوە.
دواتر پەخشانیک لە لایەن چیا عەلیارـەوە لە نووسینی سەید ئەحمەد حوسەینی خویندرایەوە کە بە هاوکاریی چیا مەدەنی هونەرمەندی دەست و پەنجە ڕەنگین بە پارچە موسیقایەک شێعرەکەی پێشکەش کرد و باسێکی سیاسی بوو لە سەر ژیان و بە سەرهات و ڕۆانگەی دوکتور قاسملوو.
دواتر ڕۆژنامەنووس نیکۆلا ماستروڤیج لە سەر کەسایەتی دوکتور قاسملوو و ئاشنایەتی ناوبراو لەگەڵ دوکتور قاسملوو بە وردی باسیکی کورتی پێشکەش کرد. نیکۆلا باسی ئەوەی کرد کە بە دوای شەهید کرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی هەوڵی زۆری داوە کە پێوەندی بە بن بلادەوە بگرێت و لە سەر چۆنیەتی ئەو وتوویژەی دوکتور قاسملوو و دیپلۆمات تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی زانیاری وەرگرێت چوونکە بە وتەی نیکۆلا یەکێک لە نێوبژیوانانی وتووێژ بن بلاد بووە. نیکۆلا فیلمیکی ٤٠ چرکەیی کە لە کوردستان کاتی خۆیی لە گەڵ دوکتور قاسملوو گرتبوو کە ئەو فیلمەی پیشان دا و کۆمیتەی گشتی کۆپی ئەو فیلمەی هەڵگرت کە لە داهاتوودا دەخریتە بەر دەست بینەران.
دواتر مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەڵیی وێرای بە خێرهاتنی ڕۆژنامەوان نیکۆلا، سپاسی ناوبراوی کرد کە لە هەشتاکاندا لە گەڵ تێمیکی ڕۆژنامەوانی لە ناوچە مەرزییەکان فیلم و دیکیومێنتاریان لە سەر خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەکان تۆمار کردوە و ئەو کارەی ئەوانی بە خزمەتیکی گەورە ناوبرد. شایانی باسە مامۆستا بە زمانی سوءیدی ئەو چەند دێرەی پێشکەش کرد.
لە بڕگەیەی دیکەی ئەو سمینارەدا خەڵات بە سەر کۆمەڵیک لاودا کە ئەو ساڵ دیپلؤمیان گرتبوو لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە دابەش کرا.
لە بەشیکی دیکەی ئەو سمینارەدا دوکتور خالید خەیاتی مامۆستای زانکۆ وتاریکی پڕنیوەڕۆکی لە سەر هزر و بیرو و ئەندیشەی دوکتور قاسملوو پێشکەش کرد. خەیاتی لە درێژەی باسەکەیدا زۆر بە وردی هەڵسەنگانیکی ئەکادمیکی بۆ هەوڵە دیپلوماسی و سیاسییەکانی دوکتور قاسملوو لە ئاست نێو خۆ و دەرەوەی کوردستان کرد و هەوڵەکانی دوکتور قاسملووی بە دەستەبەرکردنی مافی نەتەوایەتی کورد بەرز نرخاند و بە کەسایەتیکی کەم وێنەی سیاسیی جیهانی ناوبرد.
لە بڕگەیەکی دیکەی قسەکانیدا خەیاتی تیشکی خستە سەر دۆخی ئیستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بێ بەشی و بێ مافی نەتەوەی کورد و هەڵسووکەوتی داگیر لە بەرامبەر چارەنووسی ئەو میللەتە بە هینانەوەی هیندیک فاکت وەک ولاتیکی داگیر کراو و موستەعمەرە ناودێڕی کرد. هەر لە پیوەندی لە گەڵ وەزعی ڕۆژهەلاتی کوردستان خەیاتی ڕاگەیاندنی ڕاسانی بە هەنگاویکی گەلیک پێویست زانی و بە زەنگیکی بۆ هەستانەوەی ڕۆژهەلاتی وڵات پێناسە کرد.
لە درێژەی ئەو سێمینارەدا لوتفی باکسی کەسایەتی ناسراو و دۆستی دوکتور قاسملوو لە سەر کەسایەتی دوکتور قاسملوو و ئاشنایەتی خۆی لەگەڵ دوکتور قاسملوو وتاریکی پێشکەش کرد، و کۆمەڵیک وتوویژی دوکتور قاسملووی کە لە سالەکانی پێش شەهیدبوونی لە گەڵ ڕۆژنامەنووسانی سویدی ئەنجام دابوون لە گەڵ خۆیی هێنابوو.
ئەم حیزب و ڕێکخراوە سیاسییانە که لە مەڕاسمی ٢٢ی پووشپەڕدا بەشدار بوون:
ـ پارتی دیموکراتی کوردستان
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ حیزبی شیوعیی کوردستان
ـ پارتی ئازادی کوردستان باکوور
ـ پارتی سوسیالیستی کوردستان پەسەک
ـ فێدراسیۆنی کومەلە کوردستانییەکان لە سوئێد
ـ بزووتنەوەی دێموکراتیکی یارسان