کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێورەسمێک بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا بەڕێوە چوو

18:39 - 1 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: لە وڵاتانی بریتانیا بە بۆنەی ٧٣هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری لەندەن ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بەڕێوەچوو.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکوتی ۲۸ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، بە بۆنەی۷۳هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان، لایەنگڕان و هۆگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری لەندەن، پایتەختی بریتانیا، ڕێوڕەسمێکیان بۆ ئەم ڕۆژە مێژووێیە ساز کرد.

جێژنەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە ڕوحی پاکی شەهیدان و بە تایبەت شەهیدانی ڕاسان، دەستی پێکرد.

لە دڕێژەی بەرنامەکەدا، "فەرید دەیهەم" بەڕپڕسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، لەسەر بارودۆخی ئێستای کورد لە ناوچە و بەتایبەت ڕاسانی رۆژهەلات وتارێکی پێشکەش بە بەشداربوان کرد.