کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمێک بۆ یادی شەھیدانی ١٧ی خەرمانان لە کۆپێنھاگ بەڕێوە چوو

12:31 - 25 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران رێورەسمێکی بۆ یادی شەھیدانی  ١٧ی خەرمانان بەرێوە برد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران – لقی دانمارک ڕێوڕەسمێکی بۆ یادی شەھیدانی ١٧ ی خەرمانان لە شاری کۆپێنھاگی پایتەختی وڵاتی دانمارک بەڕێوە برد.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە ڕەوەندی کورد لە دانمارک ، نوێنەرانی حیزبە کوردییەکان بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و خۆلەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەھیدانی کوردستان بەرێوە چوو .

سەرەتا وتەیەک لە لایەن "سلێمان کەڵەشی" بەرپرسی  ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران- لقی دانمارک پێشکەش کرا و دواتریش  پەیامی ناوەندی هاوکاری لە لایەن "خالید ڕەواندۆست" خوێندرایەوە.

ھەروەھا چەندین پەیام لە لایەن  حیزب و ڕێکخراوە سیاسێیەکان خوێندرانەوە.

ئەو ڕێوڕەسمە بە خوێندنی سروودی "ئەی شەهیدان" کۆتایی پێهات.