کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بە زۆرەملی خەڵک تازیەبار دەکات

10:21 - 4 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران لە کوردستان، گوشار بۆ خەڵک دێنن کە دەبێت ڕووداوی ئەهواز مەحکووم بکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دەزگا و ناوەندەکانی ڕێژیمی ئێران لە کوردستان، لە پۆستێرێکدا لەژێر ناوی  "اهواز تسلیت"؛ کە بۆ دوکانداران و بازاڕیانی شاری سنه نێردراوە، داوایان کردووە، دەبێ خۆیان بە بەشداری خەمی ڕێژیم بزانن و ئەو ڕووداوش مەحکووم بکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کردووە، ئەو پۆستێرانە لە لایەن ئیدارەی ئەماکێنی ڕێژیمەوە بۆ داوکانداران و بازاڕیان نێردراوە و دوایان لێکردوون دەبێ ئەو پۆستێرە بە شووشەی دوکانەکانەکانیانەوە بچەسبێین دەنا دوکانەکانتان پۆلۆمپ دەکەین.

ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە ساڵیادی بەرزڕاگرتنی هەشت ساڵ شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران و عێراق، کە هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە سەرتاسەری ئێراندا بۆ نواندنی هێزی سەرکوتکەریی خۆیان و تۆقاندنی دژبەرانی نێوخۆ و دەروەی ئێران سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ڕێژە و مانۆڕی نیزامیی بوون، لە شاری ئەهواز لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە بەرەو شوێنی ڕاوەستانی بەرپرسانی سپا دەسڕێژ و تەقەیەکی زۆر دەستی پێ کرد، کە کوشتن و برینداربوونی دەیان ئەندامی سپا و هێزە نیزامییەکانی لێ کەوتەوە.