کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم بەردەوامە لە تێکدانی دارستانەکانی زاگرۆس

12:51 - 29 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: بۆڵدوزێرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، خەریکی لەنێوبردنی داربەڕووەکانی کێوی "دێنا"ی سەر بە زنجیرە شاخەکانی زاگرۆسن.

بەپێی ڤیدیۆیەکی بڵاو کراوە لە ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بۆڵدوزێرگەلێک لە کێوی دێنا، خەریکی لەنێوبردنی داربەڕووەکانی ئەم کێوەن و کاربەدەستانی ڕێژیم هیچ کارێک بۆ وەستاندنی ئەم لەنێوبردنانە ناکەن.

سەرچاوە نێوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە شۆرای باڵای دارستانەکانی ڕێژیم، تێکدانی دارستانەکانی ئەم کێوەی قەدەغە ڕاگەیاندووە، بەڵام بە شێوەی کرداری هیچ هەنگاوێک بۆ پاراستنی ئەم شوێنانە هەڵناگرن.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە شێوەیەکی سیستماتیک، لە هەوڵی لەنێوبردنی دارستان و سروشتی زاگرۆس و کوردستانە، هەتا هەموو سەرچاوە و داهاتی کوردستان تێک بدات و لە داهاتوودا سروشتێک بۆ کوردستان نەهێڵێتەوە.