کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم جاش و بەکرێگیراوانی خۆی بۆ سیخوڕیکردن دەنێرێتە کێلەشین

12:51 - 30 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بۆ سیخوڕیکردن لەسەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەکرێگیراوانی خۆی ڕەوانەی کوێستانەکانی کوردستان دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستیی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، ﻟە شاری ﺷﻨﯚ ڕێگری ﻟەﻭ ﻣەڕﺩﺍﺭﺍﻧە دەکات کە پێشتر پێشمەرگە بوونە و ئیزن نادات ﺑڕۆنه کوێستانەکانی کێلەشین.

هاوکات ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستیی پاسداران لەو شارە، ﺑﯚ ﺳﯿﺨﻮڕیکردن ﻭ ڕﺍپۆﺭتدان ﻟە هێزی پێشمەرگەی کوردستان سێ ﻣەڕﺩﺍﺭﯼ ﺋﺎﺯەریی زمانی خەڵکی نەغەدەی، ﺑە ﻧﺎﻭەﮐﺎﻧﯽ "ﺣﺎﺟﯽ حەیدەر، ﻗﻮﺩﺭەﺕ ﻭ ﻭەهاب" ﮐە سەر بە ﺳﭘﺎﯼ ﭘﺎﺳﺪﺍﺭﺍﻧﻦ له شاخی ﺳﯿﺎﮐێو لەوەڕگەی پێ داون.

چەند ڕۆژ لەمەوبەر، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، کە لە ناوچەی دەشتەبێڵی شنۆ بە هۆی گومان لە هەبوونی هێزی پێشمەرگە بڵاوەیان کردبوو، بەڵام پاش بە ئاکام نەگەیشتن و نەدۆزینەوەی هیچ شتێک، بە سەرشۆڕی بۆ شوێنی خۆیان گەڕانەوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، جەختیشی کردەوە، لە دوای ئەوەی کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی سیاکێودا زەربەیەکی قورسیان لە هێزەکانی ڕێژیمی ئێران دا و چەندین کەسیان کوشت و بریندار کرد، ڕێژیم بە شێوەیەکی توند هەموو کاروباری ڕۆژانەی خەڵک کونتڕۆڵ دەکات.