کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم شاخی شاهۆ بومباران دەکات

13:02 - 16 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: هێلیکۆپتێرەکانی ڕێژیم، خەریکی بومبارانکردنی شاخی شاهۆن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٦ی گەلاوێژ، دوو هێلیکۆپتێری ڕێژیم کە لە کرماشانەوە هەڵفڕیون، بومبارانی شاخی شاهۆ دەکەن.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە لەوانەیە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هێزێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم، لەگەڵ سپای تێرۆریستی پاسداراندا ڕوویدابێت.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بۆ پاراستنی دەسەڵاتە سەرەڕۆکەی، لە هیچ چەشنە ڕێگا و بوارێک بۆ لەنێوبردنی ئازادیخوازان و  دژبەرانی، دەست ناپارێزێت.