کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم سەرپۆش لەسەر شکستەکانی خۆی دادەنێت

12:37 - 6 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: دەرکەوتووە کە ئەندامێکی ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسداران کە لە عێراقدا کوژرابوو، لە هێرشی ئیسرائیلدا کوژراوە و ڕێژیم کوژرانەکەی سەرپۆش دەکات.

هەواڵدەرییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاویان کردبووە کە "ئەبولفەزل سەرابییان،" یەکێک لە پارێزەرانی حەرەمی ڕێژیم لە عێراقدا، لە ناوچەی "ئەلعمارە"ی ئەو وڵاتەدا کوژراوە؛ بەڵام زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئەو پاسدارە تێرۆریستە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق کوژراوە.

ئەو پاسدارە تێرۆریستەی ڕێژیمی ئێران، خەڵکی پارێزگای کرماشان بووە و بەپێی ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران، ئەوە ١٦هەمین کەسە کە لەو پارێزگایەدا کوژراوە.

ڕۆژی هەینی، لە پارێزگای سەلاحەدین، لە قەزای ئامرلی، هێرش کرایە سەر سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی که لە سنووری خورماتوودا هەڵکەوتووە.

ئیسرائیل بە فەرمی ئەو هێرشەی وەئەستۆ گرت.

دوای ئەو هێرشە، ڕۆژنامه‌ی "مه‌عاریفی ئیسرائیلی" بڵاوی کردەوە کە فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل سه‌ربازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبییان بۆردومان كردووه‌.

ئەو سه‌ربازگه‌یه‌ كاتێک بۆردومان كراوه‌ كه‌ ئه‌فسه‌ر و سه‌رانی باڵای ڕێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای تێدا هه‌بووه‌.

کارناسان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیمی ئێران سەرەڕای ئەوەی کە تێچوویەکی زۆری ماڵیی لە سووریەدا بە فیڕۆ داوە و دەیدات، بەڵام لە ئێستادا ڕۆڵی ئێران لەو وڵاتەدا کەم بووەتەوە.