کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە هاودەنگیی خەڵک تۆقیوە

12:28 - 16 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هێزی ڕاستییەکان و هەروەها پەرەدان بە چەواشەکارییەکانی خۆی، دیسان پارازیتی خستووەتە سەر تەلویزیۆنی تیشک.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕێژیمی ئێران بۆ جارێکی دیکە شەپۆلێک لە پارازیتی خستووەتە سەر تلویزیۆنی تیشک.

ڕیژیمی ئێران بە مەبەستی پێشگرتن لە گەیاندنی زانیارییە ڕاستەکان بە خەڵکی مافخوازی کوردستان، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان، بەتایبەت شارەکانی سەردەشت، ڕەبەت و پیرانشاردا، پارازیتی خستووەتە سەر ئەم تەلویزیۆنە.

لە کاتی دەستپێکردنی پەخشی ئاسایی ئەم تەلەویزیۆنەوە، ئەمە چەندەمین جارە کە ڕێژیمی ئێران پارازیت دەخاتە سەر تیشک، تاکوو پێش بە بڵاوبوونەوەی هەواڵ و چالاکییەکانی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بگرێت.