کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم کۆبوونەوەی بۆ جاشەکان گرت

12:54 - 3 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: بەکرێگیراو و گۆپاڵ بەدەستەکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەورامان کۆبوونەوەیان بۆ گیرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی سەوڵاوای مەریوان، مەڕاسمێکی بۆ جاشەکان لە هەورامان گرتووە و قسەیان بۆ کردوون.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، ئەو مەڕاسمەی که بۆ جاشەکان لە گوندی "دەل" گیراوە، لەژیر ناوی بە ناو "یادوارەی شۆهەدا" بووە.

ئەو مەڕاسمەی که بۆ جاشەکان لە مزگەوتی گوندی دەل بەڕێوە چووە، پاسداری تێرۆریست سەرهەنگ "غەفاریان" بەرپرسی مەڕاسمەکە بووه و قسەی بۆ جاشەکان کردووە.

سەرەتای وەرزی هاوینی ئەمساڵ لە بەشێك لە شارەکانی کوردستان وەک پاوە، مەریوان، بانە و سەردەشت و ناوچەکانی سەر بەو شارە، ڕێژیم دەستی بە کۆکردنەوەی کۆنەجاش و پاسدارەکان کرد.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ماوە بە ماوە کۆبوونەوە بۆ جاش و بەکرێگیراوەکانی خۆی دەگرێت و دژی چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە نێوخۆی وڵات، تەیاریان دەکات.