کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ئاسەوارە مێژووییەکان "ئیزۆگام" دەکات

11:39 - 14 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: ئاسەوار و شوێنە مێژووییەکان لە کوردستان و ئێراندا، خراونەتە پەراوێزەوە و نەتەنیا نایانپارێزن بەڵکوو لەنێویشیان دەبەن.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد، بە جێگای ئەوەیکە ئاسەواری مێژوویی "حەوزخانەی ڕۆستەم بەگ" سەرنیا بکاتەوە و بیپارێزێت، گونبەدەکانی ئیزۆگام کردووە.

چالاکانی مەدەنیی مەهاباد، بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو شوێنەوارە مێژووییە کە ئیزۆگام کراوە، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕیوە.

"حەوزخانەی ڕۆستەم بەگ"، ٢٥٠ ساڵ پێش و لە سەردەمی قاجاڕەکان، لەو شارەدا دروست کراوە.

ئیزۆگامکردنی شوێنەوارە مێژووییەکان لە جیهاندا بوونی نییە و ئەو کارە بەپێی یاسای یونسکۆ قەدەغەیە.

کارناسانی ئاسەوارناسی لەو بڕوایەدان کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هەتا ئێستا نەک هیچ هەنگاوێکیان لەمەڕ پاراستنی ئاسەوارە مێژووییەکان لەپێش نەگرتووە بەڵکوو خۆیان بەشێک لە هۆکاری ڕووخان و لەنێوچوونی ئەو ئاسەوارانەن.

سیاسەتی پشتگوێخستنی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەبارەی ئاسەوارە مێژووییەکان وای كردووە كە ڕەوتی لەنێوچوونی میراتە مێژوویی و فەرهەنگییەكانی ئێران و بەتایبەت کوردستان، خێراییەكی زۆر بەخۆوە ببینێت.