کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بۆ سیخوڕی، سیمکارتی خۆڕایی بە خەڵک دەدات

10:46 - 8 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی هەوڵەکانیان بۆ سیخوڕی بەسەر خەڵکی کوردستاندا، پیلان و ڕێگەی جۆراجۆریان گرتووەتە بەر.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیمی ئێران لە کوردستان، سیمکارتی "ئێرانسێل" بەخۆڕایی بڵاو دەکاتەوە.

هاوکات ئینترنێتی ئەو سیمکارتانەش هەمووی خۆڕایی و بێسنوورە و هیچ بەربەستێکی نییە.

ڕێژیم لەو ڕێگایەوە هەوڵ دەدات سیخۆڕیی زۆرتر لەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیە بکات و خەڵک و بەتایبەتی لاوانی ئەو ناوچەیە بخاتە ژێر چاوەدێرییەوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان، لە گوندی "تەنگیسەر"ی سەر بە شاری سنه، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆیشتبوونە ئەو گوندە و به خەڵکی ئەو گوندەیان ڕاگەیاندبووکە هەر کەس بە "کارتی میللیـ"ـی خۆی دەتوانێت چەند سیمکارتی "ئێرانسێل" وەربگرێت.

بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەرکوت و کۆنترۆڵی خەڵکی کوردستان، لە هەموو شێوازێک کەڵک وەردەگرن.