کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەرز هەموو کارێک دەکات

12:55 - 18 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ ئەوەیکە لە بازاڕدا دۆلار هەبێت، دەست لە هیچ کارێک ناپارێزن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرپەرەستی ڕێکخراوی پیشە، کانگا و بازرگانیی ورمێ گوتوویەتی لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا هەناردەی ئەو پارێزگایە ١٩٠ لەسەد بووە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەوبارەیەوە باسی لەوە کرد: "ئەوە بە هۆی ئەویە کە ڕژیم بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی ئەرز و بەتایبەت دۆلار دەستی کردووە بە هەناردەکردنی هەموو جۆرە قوتێکی خەڵک"

ئەو بەرنامەیەی ڕێژیمیش بووەتە گرانییەکی زۆر لەنێو بازاڕ و دەوڵەت بۆ دابینکردنی ئەرز دەستی داوەتە ئەو جەنایەتە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕێژیمی ڕێگای لە هاوردەکردنی هەموو شتێک بۆ ڕێگرتن لە ڕۆیشتنە دەری ئەرز گرتووە.