کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران دووڕوویی دەکات

11:22 - 20 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کاتێکدا باس لەوە دەکەن دەبێ تورکیە هێرش بۆ سەر کوردەکانی سووریە ڕابگرێت لە هەمان کاتدا گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران هێرش دەکەنە سەر کوردستانی ڕۆژئاوا.

"مەزلووم عەبدی"، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریەی دێموکرات - هەسەدە (HSD) ڕایگەیاندووە: "لە باشووری ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە لە دێرەزوور، گرووپەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانیان.

"عەبدی" ئاشکرای کردووە، تورکیه دوو بارەگای سەربازیی ئامریکایان لە "سەرێکانی" و "گرێ سپی" کردووەتە ئامانج کە هێزەکانی ئامریکا لەو شوێنە کشابوونەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریەی دێموکرات باسی لەوە کردووە کە ئەگەر تورکیه هێرشەکانی ڕانەگرێت، هێزەکانیان کە پاسەوانی لە دەیان دەستگیرکراوی داعش لە زیندانەکاندا دەکەن، دەکشێننەوە هەتا بتوانن گیان و ماڵی هاووڵاتیان و خێزانەکانیان بپارێزن.

"عەبدی ڕایگەیاندووە: "مەرجمان بۆ دانوستان لەگەڵ تورکیه ڕاوستاندنی هێرشەکانە".