کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژدا، بڵاوەی بە هێزەکانی کردووە

11:42 - 18 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، جموجۆڵەکانی زیاتر کردووه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ڕابردوو، کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ، ھێزێکی زۆری ڕێژیم کە نزیک به ٧٠ کەس له سپای تێرۆریستی پاسداران بوون، ڕۆشتبوونە نێو گوندی "کەڕسیـ"ـی سەر به چەمشاری سنه.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد: "ئەو هێزانەی ڕێژیم پێکھاتبوو لە جاش و پاسدار. هاوکات دوو ئامبوڵانسیان پێ بووە. چەندین ماشین بە تیربار و دۆشکەوە دوای ئەوەیکە چوونەتە گوندی کەڕسی، هەتا کاتژمێر ٦ لەوێ بوونه".

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی ترساندن و سەرکوتی خەڵکی کوردستان، به هێز و چەکوچۆڵ، هێرش دەکاتە سەر گوند و شارەکانی کوردستان.