کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە شەڕی کوردستانی ڕۆژئاوا ترسی لێ نیشتووه

17:46 - 18 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە بەیانییەکی فەرمیدا کە بەپەلە بڵاوی کردووەتەوە داوای کردووە تورکیە بە زووترین کات هێرشەکانی بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا ڕابگرێت.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە بەیانییەیەکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕەزبەر، کاتژمێر ١٢ و ٤٩ خولەکێک بڵاوی کردووەتەوە  داوای لە تورکیە کردووە هێرشەکانی خۆی ڕابگرێت.

لەو بەیانییەدا هاتووە تورکیە بە زووترین کات هیزی نیزامیی خۆی بکشێنێتەوە.

لەو بەیانییەدا ئێران نیگەرانیی قووڵی خۆی لە بواری ئەمنییەتی دەربڕیوه.

لە کۆتایی ئەو بەیانییەدا هاتووە، دەبێت ڕێز بۆ "تمامیت ارضی" سووریه دابنرێت و باس لە ڕێککەوتنی "ئادانا" کراوە.

ڕێژیمی ئێران ناوچەی ئارام لە سووریە بە پیلان دەزانێت و هەروەها خۆبەڕێوەبەریی ئەو بەشەی کوردستان بە مەترسییەکی ئەمنییەتی لە قەڵەم دەدات

ڕۆژی ڕابردووش "محەمەدجەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران لە پەیامێکی تویتێریدا باسی لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی "ئادانا" کردبوو.

چاودێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە هێرشی تورکیە بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا بە زیانی تورکیەیە بۆیە ئێران بە توندی نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە.