کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە لیستەی ڕەشی "ئف.ئەی.تی.ئفـ"ـدا بە هەڵپەسێراوی مایەوە

11:00 - 28 رەزبەر 2718

کوردستان میدیا: گرووپی تایبەتی کردەوەی ماڵی، لە دوایین دانیشتنی خۆیدا مانەوەی ڕێژیمی ئێرانی لە لیستەی ڕەشی خۆیدا هەتا چوار مانگی دیکە درێژ کردەوە.

هەواڵدەریی "سی.ئێن.ئێن" ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی بڵاوی کردەوە، لە ئەگەری چوونەدەروەی ڕێژیمی ئێران، لە لیستەی ڕەشی "ئف.ئەی.تی.ئفـ"ـدا و چڕترکردنەوەی گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا دژی ڕێژیمی ئێران، ئەو ڕێژیمە دەتوانێت لە بواری نێودەوڵەتیدا سەرمایەگوزاری بکات.

بەڵام بەپێی دوایین دانیشتنی گرووپی تایبەتی کردەوەی ماڵی، لە شاری پاریس، ڕێژیمی ئێران بۆ ماوەی چوار مانگی دیکە لە لیستەی "ئف.ئەی.تی.ئفـ"ـدا مایەوە.

لە دوای پەسندکردنی ئەو بڕیارە، بۆ جارێکی دیکەش ڕێژیمی ئێران نەیتوانی گەمارۆوە ئابوورییەکان دەور لێ بداتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا بە ئامانجی گۆڕینی هەڵسوکەوتەکانی ڕێژیمی ئێران، گرووپی تایبەتی "کردەوەی ئێرانـ"ـی پێک هێنا.

ڕێژیمی ئێران بۆ پاڵپشتیی دارایی لە گرووپە تێرۆریستییەکان و وڵاتانی هاوپەیمانی لە مەجلیس، ئەندامبوون لەو ڕێکخراوەیان ڕەت کردەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوی کە ڕێژیمی ئێران لە لیستی ڕەشی گرووپی کاروباری ماڵی ناوی تۆمار بکرێت.

ئەگەر ڕێژیمی ئێران بەردەوام بێت لە ڕەتکردنەوەی ئەندامبوون لە "ئف.ئەی.تی.ئف" و هاوکاریی ئەو ڕێکخراوە نەکات، لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی نیزامی ئابووریی پێگەی لاوازتر دەبێت و بانک و دامەزراوە نێونەتەوەیییەکان لەگەڵ ڕێژیمی ئێران هاوکاری ناکەن.

ڕێکخراوی "ئف.ئەی.تی.ئف" کە گرووپی تایبەتی کاروباری ماڵییە، لە ساڵی ١٩٨٩ی زایینی لە دانیشتنی سەرانی "جی ٧" لە پاریس بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ سپیکردەنەوەی پارە دامەزرا و لە ساڵی ٢٠١٥ وڵاتانی ئێران و کورەی باکوور، وەکوو مەترسیدارترین وڵاتان بۆ سپیکردنەوەی پارە لەو ڕێکخراوە ناسران.