کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە چەکی سپی و سفتە بۆ دامەزراندنی کرێکاران کەڵک وەردەگرێت

18:17 - 27 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: لە هەندێک کارگەکانی ئێراندا لە کاتی دامەزراندنی ژنان چەکی سپی و سفتەیان لێوەردەگرن هەتا ئیمکانی ئەوەیان نەبێت بەدوای مافە سەرەتاییەکانیان بکەوەن.

هەواڵدەریی "ئیلنا" سەر بە ڕێژیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە دۆخێک کردووە کە کرێکاران، بە تایبەت کڕێکارانی ژن بە هۆی ڕێژەی زۆری بێکاری و نەبوونی ئەمنییەتی کاری، ناچارن بەڵێنی گەلێک قەبوول بکەن.

زۆرێک لە خاوەنکارەکان لە کارگە جیاوازەکاندا لە کاتی دامەزراندی ئەم کرێکارانە "چەک یان سفتە"یان لێوەردەگرن.

بەپێی بەڵێنییە کرێکاران دوای دانی سفتە و چەک لە بەدواداچوونی مافە سەرەتاییەکانیان بێیبەری دەبن.

"سومەیە گوڵپوور"، سەرۆکی کۆمیتەی کانوونی باڵای ئەنجومەنی کرێکارانی ژن لە ئێراندا وتویەتی: "زۆریک لە ژنان لە کاتی سەردان بۆ رێکخراوە کرێکارییەکان ناڕزایەتی ئەوەیان هەیە کە چەکی سپی و سفتەیان لێوەردەگرن".

خاوەنکارانێک کە لە دامەزراندنی ژنان، حاڵەتی یاسایی لەبەر چاو ناگرن.

ئەم هەوڵەی خاوەن کارخانە و کارگەکان بە بارمتەگیری وەسف کراوە، کە لەلایەن وەزارەتی تەعاون، کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی ڕێژیمەوە هیچ چاودێرییەک بەسەر ئەم بابەتەدا نەکراوە.

بەپێی یاسای کاری ڕێژیمی ئێران ، ئەو کارگە بچوکانەی کە کەمتر لە ١٠ کرێکار، کاری تێدا دەکەن ، لە بەرگرەوەی ڕێساکانی یاسای کار نین و زۆربەی ئەم کرێکارانە ژنن.

ئەم ژنانە بێ ئەوەی کە هیچ چەشنە مافێکی وەکوو بیمەی دەرمانی، بیمەی خانەنەشینی، مورەخەسی ساڵانەیان هەبێت،  بە حەقدەستێکی کەم و کاتژمێری کاریی زۆرەوە کاری قورس دەکەن.