کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە گوندی گەلێن جەولە بە جاشەکان دەکات

13:41 - 26 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران لە گوندی "گەلێن" سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، تاقمێکی زۆر لە مۆرەکانی خۆی لەو گوندەدا بە مەبەستی ڕاهێنانی نیزامی و جەولە کۆکردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، ٢٦ی گەلاوێژ، جاش و خۆفرۆش و چڵکاوخۆرانی ڕێژیم لە گوندی "گەلێن"،سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، جەولەیەکیان لە "گەلێنـ"ـەوە بەرەو دەرەی "پاڵەوان" بە چەکوچۆڵەوە ئەنجام داوە.

هەروەها لە شوێنێکی دیکەی ئەو گوندە، بە ناوی "دلێ ڕەزان"، فێرکاری و ڕاهێنانی چەکوچۆڵ و تاکتیکە نیزامییەکان و چۆنیەتیی کەمین دانان و تەقە کردن و چەک هەڵگرتنیان بووە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لەو ڕاپۆرتەکەیدا باسی لەوە کردووە کە، بە مەبەستی ترساندن و تۆقاندنی خەڵکی گوندەکە و لە بەر ڕێگای هاتوچۆی خەڵک بۆ سەر باخەکانیان، ئەو ڕاهێنانەیان بەڕێوە بردووە تا زۆربەی خەڵکی گوندەکە بیانبینن و لێیان بترسن.

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە، ڕێژیم لە ترسی هەبوونی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا، ڕاهێنان بە هێزە چڵکاوخۆرەکانی خۆی لەو گوندانەدا دەکات و ژیانی خەڵکیان ئاڵۆز کردووە.