کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران مامۆستای مزگەوتی جامیعەی قەوخی سەقزی دەرکرد

18:53 - 19 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: بەرپرسانی ڕێژیمی سەرەڕۆی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، بە هەموو شێوەیەک دژی خەڵكی کوردستان کار دەکەن و دژی ئایین و ئیمانی خەڵک دەجووڵێنەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەلا "سابیر خودامورادی"، مامۆستای مزگەوتی جامیعەی قەوخی سەقز کە کەسێکی نیشتمانپەروەر، خەڵکی و جێگای متمانەی خەڵکە، لە پێشنوێژی دەرکراوە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد کە ئەو مامۆستایە لە لایەن ڕێژیمەوە دەرکراوە و مەلایەکی شیعەیان بە جێگەی ئەو مامۆستا نیشتمانپەروەرە هێناوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، خەڵک لە نوێژی هەینیی ڕابردوو بهگشتی مزگەوتەکەیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی چۆڵ کردبوو و مەلای دەستنیشاندەی ڕێژیمیان بەجێهشتووە.

ناوبراو زۆر بوێرانە لە زۆر لە بۆنە تایبەت و ڕووداوە نەخوازراوەکانی کۆمەڵگای کوردستان، ڕاشکاوانە هەڵوێستی دەردەبری و لێدوانی خۆی دەدا و خەڵکی زۆریان پێ خۆش بوو و لە هەموو جێژنەکاندا پێشەنگ بووە.

بۆ ڕاگەیاندنی جێژن، ڕۆژێک پێش ڕێژیم جێژنی ڕادەگەیاند. هەروەها ماوەیەک پێش ئیستا یەکێک لە فەقێیەکانی ناوبراو لە لایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

مامۆستا "سابیر" کەسایەتییەکی خۆشەویست، بە ئەخلاق و لە باری ئایین، زمان، ئەدەب و فەرهەنگ و مێژووی کوردستانیش زانیارییەکی پڕ و پتەوی هەیە کە جێگای متمانەی خەڵک و باقیی مامۆستا ئایینییەکانی دیکەیە.