کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران هەڕەشە لە مامۆستایانی ئایینی دەکات

16:14 - 20 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: بنکە و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران هەڕەشە لە مامۆستایانی ئایینی دەکەن کە نابێ لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە تورکیەدا بەشدار بن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەر، چەند کەسایەتی و مامۆستای ئایینی، بانگهێشتی ئیتلاعات کراون.

ئەو مامۆستایانە هەڕەشەیان لێکراوە کە نابێ لە خۆپیشاندانی دژی تورکیەدا بەشداری بکەن.

ئەو مامۆستا و کەسایەتییانە لە لایەن ئیتلاعاتەوە پێیان ڕاگەیەندراوە کە نابێ لە خۆپیشاندانەکانی تورکیەدا کە هێرشی کردووەتە سەر خاکی کوردستان، بەشدار بن.

هاوکات، ئەمڕۆ شەممە، لە شاری بۆکان، هێزی بەناو ئینتزامیی ڕێژیمی ئێران لە شەقامەکانن.