کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران کەلاکی کوژراوەکانی خۆی کۆ دەکاتەوە

19:23 - 3 پووشپەڕ 2718

کوردستان میدیا: لە دوای ئەوەی کە بەرپرسانی نیزامیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شەڕی پیرانشاردا بە کوژراو و بریندارێکی زۆرەوە تێک شکان، ئێستا کەلاکی کوژراو و بریندارەکانی خۆیان کۆ دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوا به ‌دوای‌ شه‌ڕی شه‌وی ڕابردووی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان له‌گه‌ڵ‌ دژی‌ گه‌لییه‌كانی‌ ڕێژیمی‌ ئێران، ئه‌مڕۆ كاتژمێر ١٠ی سه‌رله‌به‌یانی‌ هێلیكۆپته‌رێک له‌ شاری‌ نه‌غه‌ده‌وه‌ به‌ره ‌و شاری پیرانشار لە هاتوچۆ دایە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد،  لانیكه‌م ٣  ئامبوڵانسیش له‌ نه‌غه‌ده‌وه‌ كه‌لاک ‌و برینداره‌كانی‌ شه‌ڕه‌كه‌یان گواستووەته‌وه‌ به‌ره‌و  نه‌خۆشخانەکانی شاری ورمێ‌.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوەش کرد کە ستوان دوو، "محەممەد هاشمی" کە لەو شەڕەدا بە دەستی هێزەکانی پێشمەرگە کوژراوە خەڵکی شاری نەغەدەیە.

هەر لەو پێوەندییەدا، هەواڵنێری ماڵپەری کوردستان میدیا گوتی کە هەر ئێستا لە تۆپخانەکانی کێلەشین و بێمزورتێ سنوورەکانی شاری شنۆ تۆپباران دەکرێن و دۆخێکی ئەمنییەتی بە سەر شاری شنۆدا زاڵە.