کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی بێکاری لەنێو خوێندەوارەکانی ئێراندا ڕووی لە هەڵکشانە

12:08 - 7 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: بێکاری و هەژاری لە ئێراندا ڕۆژبەڕۆژ ڕووی لە هەڵکشانە، بە چەشنێک کە لە ئێستادا تەنانەت کەسانی خاوەن بڕوانامە باڵاکانیش، بە دەست بێکارییەوە دەناڵێنن.

هەواڵدەریی "تەسنیم"، سەر بە ڕێژیم، سەبارەت بە بێکاری و ڕێژەی ئەو کەسانەی کە خاوەن بڕوانامەی باڵای خوێندنن و بێکارن، بڵاوی کردەوەتەوە کە بێکاریی دەرچووانی زانکۆ بە یەکێک لە گەورەترین و گرینگترین پێکۆڵەکانی ڕێژیمی ئێران دێتە ئەژمار.

لە نێوان لانیکەم ١.٣ ملیۆن خوێندەواری بێکار، دەرچووانی بەشی ئەندازیاری بە ٣٠١ هەزار بێکارەوە، لە پلەی یەکمدایە و بەشی کاروباری ئیداری بە ٢٦٦ هەزارکەس بێکار و بەشی مێعماری بە ١٦٣ هەزار بێکار، لە پلەکانی دیکدا دێن.

ئامارەکانی خودی ڕێژیم دەری دەخەن کە زیاتر لە ٤٠ لەسەدی دەرچووانی زانکۆکان بێکارن کە ئەگەر چارەسەریی جیددی بۆ ئەم کیشەیە نەدوزرێتەوە کێشەگەلی زیاتر و مەترسیدارتر بەرۆکی خەڵکی بێکار دەگرێت.

لە ئێستادا لە ئێران، بێکاری بووەتە دیارەیەکی مەترسیدار، کە سەرچاوەی دیاردە کۆمەڵایەتییەکانی تری کۆمەڵگا و بەتایبەتی دیاردەگەلێکی وەکوو: "هەژاری، برسیەتی، منداڵانی کار، تەڵاق و قاچاخی ماددە هۆشبەرەکان و..."، بەرۆکی وڵاتی ئێرانیان گرتووەتەوە.