کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژەی سەفەری ئامریکایی و ئورووپاییەکان بۆ ئێران کەمی کردووە

10:42 - 1 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: بەرپرسی کۆمەڵەی گەشتیاریی ئێران( تورگردانان ایران) باسی لە کەمبوونەوەی ٤٢ لە سەدیی سەفەری گەشتیارانی ئورووپایی و ئامریکایی بۆ ئێران کردووە.

ئیبراهیم پوورفەرەج، بەرپرسی ئەو کۆمەڵەیە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی ئیسنا، ڕایگەیاندووە ئاژانسە ناوخۆییەکانی ڕێژیمی ئێران بە هۆی بەرزی و نزمی نرخی ئەرز، تێچووی سەفەرەکان بۆ ئێرانیان تا ٥٦ لە سەد کەم کردووەتەوە.

پوورفەرەج، "پڕوپاگەندەکان دژ بە ئێرانی" بە هۆکاری سەرهەڵدانی نیگەرانی لە دەرەوەی سنوورەکان ناو بردووە و وتوویەتی: ڕێژەی گەشتیارانی ئورووپایی و ئامریکایی بە هۆی "گەمارۆ ئابوورییەکان و هەڕەشەکان" هەتا ٤٢ لە سەد کەمی کردووە.