کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: زیندانییانی سیاسی پشتگوێ مەخەن

13:18 - 5 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەبارەت بە کەمتەرخەمیی کۆمەڵگای جیهانی بەنیسبەت  مانگرتن لە خواردنی زیندانییانی سیاسی، ڕەخنەی گرتووە و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کردووە تا سەرنجی جیددی بخەنە سەر ئەو بابەتەیە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەبارەت بە دۆخی زیندانییانی سیاسی و مانگرتنیان لە خواردن و کەمتەرخەمیی کۆمەڵگای جیهانی بەرانبەر بەو دۆخە، ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و وتوویەتی کە دۆخی زیندانییانی سیاسی لە لاپاڵی ناکۆکییەکانی کەنداودا کەوتووەتە پەراوێزەوە و لە بەر چاوی کۆمەڵگای جیهانیدا شاردراوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەرەڕای ئەوەی کە لە مانگەکانی ڕابردوودا چەندین زیندانی لە خواردن مانیان گرتووە، بەرپرسانی ڕێژیم و هەروەها کۆمەڵگای جیهانی هیچ ئاوڕێکی جیددیان لە داواکاری و خواستەکانیان نەداوەتەوە.

ڕەچاوکردنی یاسای جیاکردنەوەی تاوانەکان لە زینداندا، خواستی هاوبەشی کۆمەڵێک لە زیندانییە مانگرتووەکانە کە لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە پشتگوێ دەخرێت.