کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکۆردێکی نوێی جیهانی لە لایەن بۆکسۆرێکی کوردەوە تۆمار کرا

13:37 - 9 خەرمانان 2719

کوردستان میدیا: وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، لە هەوڵێکی بێوێنەدا، ڕێکۆردی "مست‌لێدان لە کیسە بۆکسـ"ـی لە جیهاندا بە ناوی خۆیەوە تۆمار کرد.

''سەید ڕاشد حوسێنی''، وەرزشوانی کوردستانی، بە "مست‌لێدان لە کیسە بۆکس" بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر، توانی ڕێکۆردی جیهانی بۆ خۆی تۆمار بکات.

ئەم وەرزشوانە، بە بەشداریی کارناس و ڕێکۆردداری فەرمیی گینێس، ڕێکۆردی نوێی لە "گینێسـ"دا تۆمار کرد.

سەید "ڕاشد حوسێنی" ساڵی ١٣٧١ی هەتاوی لە شاری سنە لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٨٧دا چالاکییە وەرزشییەکانی خۆی لە بواری "لەش جوانیـ"دا دەست پێکردووە.

ناوبراو براوەی چەندین خەڵاتە لە ئاستی ئێران و جیهاندا و پێشتریش ناوی لە گینێسدا تۆمار کراوە.