کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێگانەدان بە هاوردەکردنی جلوبەرگی ئاگرکوژێنەوە و هەڕەشە لە گیانی ئاگرکوژێنەکان دەکات

12:43 - 30 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: سەرۆکی باڵای سازمانی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاری ئەیمەنیی تاران، باسی لە قەدەغەبوونی هاوردەکردنی جلوبەرگی کاری ئاگرکوژێنەکان کردووە و لەم بارەوە ڕەخنەی لە ڕێژیم گرتووە.

مەهدی داوەری، ڕایگەیاندووە: دەرفەتی بەرهەمهێنانی جلوبەرگی ئاگرکوژێنەوە لە ئێراندا وەک پێویست ئامادە نییە و جلوبەرگی بەرهەمهاتووی نێوخۆ پەسەندکراو نین و ئاوڕنەدانەوە لەم بابەتە بە واتای گرینگی نەدانی ڕێژیم بە گیانی ئاگرکوژێنەکانە.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە: دوای ئەوەی کە بانکی ناوەندی، چوار جۆرە کەلوپەلی بۆ بەشی تایبەتیی ئەرزی دەوڵەتی دیاری کرد، سەرەڕای لەکارکەوتوویی زۆرێک لە ئامێرەکانی و ماشین و کەلوپەلەکانی ئاگرکوژێنەوە بەو حاڵەشەوە لە ڕیزی چوارەمی کەلوپەلەکاندایە و هاوردەکردنی پێداویستییەکانی ئەم ڕێکخراوە قەدەغەیە.

ڕێژیمی ئێران بۆ فرۆشتنی شتومەک و کەرەستە بەرهەمهێنراوەکانی خۆی، هاوردەکردنی بەشێک لەو کەلوپەل و شتومەکە باش و بەستانداردانە قەدەغە کردووە، کە یەک لەوانە جلوبەرگی ئاگرکوژێنەوەیە.