کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"ڕەوتی سێهەم" هەڵوەشایەوە

11:28 - 2 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: "ڕەوتی سێهەم" کە لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکانی سیاسی دامەزرابوو و ئامانجی ئەو ڕەوتە دامەزراندنی سیستمێکی سێکۆلار- دێموکرات و فێدراڵ بوو، دوای ماوەیەک لە چالاکییەکانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڵوەشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە ڕرەوتی سێهەم" بڵاوی کردووەتەوە، دوای ئەوەیکە "مەهدی جەلالیی تارانی" بێ ئاگاداری و ڕێککەوتنی هەمەلایەنە، خۆی لە دەرەوەی ڕەوتی سێهەم و بەڕێوەبەریی گشتی ناساندووە کە ئەوەش دژایەتی لەگەڵ هاوکاریی ئەو ڕەوتە هەبووە.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە ناوبراو سەرەتا لە دانیشتنەکاندا بەشدار نەبووه و دواتریش دەستی بە ئەندامگیری لەگەڵ کەسانی ناچالاک کردووە.

"کاوە ئاهەنگەری"، یەکێک لە ئەندامانی ڕەوتی سێهەم، لەبارەی هەڵوەشانەوەی ئەو ڕەوته باس لەوە دەکات: "لەو ڕاگەیەندراوەدا باس لەوە کراوە کە مەهدی جەلالیی تارانی لەگەڵ کەسانێک و ڕێکخراوگەلێک بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، کەڵکوەرگرتن لە کەسانی نەناسراو بێ هاوئاهەنگیی ئەندامانی ڕەوتی سێهەم و دەیان حاڵەتی دیکە، بوو بەهۆی ئەوەیکە ئەو ڕەوتە لە بواری تەشکیلاتییەوە گەیشتە بۆن بەست".

لە کۆتایی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "ئێمە بەردەوام لەسەر دامەزراندنی سیستمێکی سیکۆلار- دێموکرات و فێدراڵ پێداگری دەکەین".