کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژماره‌ی ٦٦٦ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان بڵاو كرایه‌وه‌

21:09 - 16 سەرماوەز 2715

كوردستان میدیا: ژماره‌ی ٦٦٦ی ڕۆژنامه‌ی كوردستان، ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بڵاو كرایه‌وه‌.

له‌م ژماره‌یه‌دا وێڕای هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ حیزبی دێموكرات، كوردستانی ئێران و پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، چه‌ندین بابه‌تی جیاواز بڵاو كراوه‌ته‌وه‌. كه‌ بریتین له‌:

• کۆماری ئیسلامی لە ژێر هەڕەشەی داعشدا نیە!.

• مام‎ئه‌ولێ، ڕێبواره‌ ئه‌مه‌گناسه‌كه‌ی ڕێبازی هه‌تاو.

• سڕینەوەی شوناسی كوردی لە پارێزگای سنە.

• لەژێر چاوەدێریی نەیاراندا، چالاكیی فەرهەنگی گەشە دەستێنێت یان بەرەو زۆنگاوی فەوتان دەڕوات؟

• توندوتیژی دژی ژنان، پێشێلكردنی مافی مرۆڤ.

• دۆخی شەڕی سووریە و دوورەدیمەنی ناڕوونی ئەو شەڕە.

• زانكۆ، مەتەرێزی ئازادی.

• شكستە یەك لەدوای یەكەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچە.

• بۆچی ئێران لە دابەشبوونی عێراق تۆقیوە؟

• وتووێژ له‌گه‌ڵ مه‌سعوود ڕۆسته‌می، له‌مه‌ڕ ناسیۆنالیزمی ئێرانی، به‌شی دووهەم و کۆتایی، وتووێژكار، غالب حه‌بیبی.

• وەرگێڕانی چەند چیرۆکێکی کورتی کورت + شیعرێک لە بەهار حسێنی (لاپەڕەی ئەدەب و هونەر).

• ستوونەکانی (پەیڤ – ڕۆژەڤ – جووت حەوت – زایەڵە).

• ڵاپه‌ڕه‌ی كۆتاییش ته‌رخان كراوه‌ بۆ هەواڵە ئابوورییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ١٥ ڕۆژی یەکەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٤ی هەتاوی‏دا.

بۆ دیتن و ڕاكێشانی فایلی pdfی ئه‌م ژماره‌یه‌ ده‌توانن لێرە کرتە بکەن.