کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنانی تەنگیسەر ٢٢ی پووشپەڕیان بەرز ڕاگرت

14:16 - 27 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەر، سەر بە ژاوەرۆی سنە، ڕێزیان لە ٢٢ی پووشپەڕ گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕ، ژمارەیەک لە ژنانی گوندی تەنگیسەر و ئەندامانی حیزب لەو گوندە، بە داگیرساندنی مۆمی شین و دانانی جامانە و هەروەها لەبەرکردنی جلوبەرگی شین، لە سیهەمین ساڵوەگەڕی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانیدا، یادی ئەو ڕێبەرە نەمرەیان بەرز ڕاگرت و پەیمانی وەفاداریی خۆیان لەگەڵ ڕێبازی دوکتور قاسملوو و سەرجەم شەهیدانی کوردستان نوێکردەوە.

شایانی باسە کە لە ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵدا و لە بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ڤییەندا، ژنانی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبوو و بە بەڕێوەبردنی چالاکیی جۆراوجۆری تەبلیغی، پەیمانی وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی شەهیدان نوێکردەوە.