کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنانی شاری سنە نەخۆشەکانیان بەسەر کردەوە

11:11 - 28 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: کۆمەڵێک لە ژنانی دانیشتووی شاری سنە، بە مەبەستی بەسەرکردنەوەی نەخۆشەکانی ئەم شارە، سەردانی ناوەندی نەخۆشییە دەروونییەکانی ئەم شارەیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە خانمانی هونەرمەندی شاری سنە، وێڕای ژەنیارەکانی گرووپەکەیان، سەردانی ناوەندی نەخۆشییە دەروونییەکانیان لەم شارە کرد و ڕێوڕەسمێکیان بە مەبەستی دڵخۆشکردنی نەخۆشەکانی ئەم ناوەندە بەڕێوە برد.

بەشداربووان لەم ڕێوڕەسمەدا، وێڕای دیدار لەگەڵ نەخۆشەکان و بەتایبەت، "فەتانە وەلیدی"، هونەرمەندی ناسراوی کورد لە شاری سنە، بە خوێندنی چەندین ئاواز و سروود و بڵاوکردنەوەی شیرینی و میوە لە نێوان نەخۆشەکاندا، جەوێکی خۆشیان بۆ دروست کردن.

"فەتانە وەلیدی"، سەرەڕای باش‌نەبوونی دۆخی تەندروستیی خۆی، لە ڕێوڕەسمەکەدا بەشداریی کردووە و هاوکات لەگەڵ گرووپەکە بەشێک لە گۆرانییەکی خۆی وتووەتەوە.

بەرپرسانی ئەم ناوەندە، ئیجازەی گرتنی وێنە و ڤیدیۆیان بە بەشداربووان نەداوە.