کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاردانەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە تەحریمەکانی یەکیەتی ئۆرووپا

18:52 - 19 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا : وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران بەرامبەر گەمارۆکانی ئۆرووپا بۆ سەر وەزارەتی ئیتلاعات دژکردەوەیان پیشان دا و هەڕەشەی تەحریمی هاوشێوەیان لە ئۆرووپا کرد.

بە پێی زانیاری بڵاوکراوەکان روژی چوارشەممە ۱٩ی بەفرانبار، بەناو دیپلۆماتێکی رێژیم لە وڵامی گەمارۆکانی یەکیەتی ئورووپا بەرامبەر بە وەزارەتی ئیتلاعات وتی: دوابەدوای ئەم گۆڕانکارییە تازانە "کوماری ئیسلامی ئێران خەریکی پێداچوونەوە بە هاوکارییە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە یەکیەتی ئورووپایە و بە زووترین کات بڕیاراتێکی گرینگ لەم پێناوەدا دەدرێت."

چەند کاتژمێر دوای راگەیاندنی گەمارۆ نوێکانی یەکیەتی ئۆرووپا، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ڕێژیم کاردانەوەی بەرامبەر ئەم هەواڵە نیشان دا وچەند وڵاتێکی ئورووپایی تۆمەتبار کرد بەوەیکە گرووپگەلێکی بە قسەی ئەوان "تێرۆریستی" داوەتە ژێر باڵی خۆیان و ناتوانن لە ژێر باری ئەرکەکانیان دەرچن.

ئەم تۆمەتبار کردنانەی وڵاتانی یەکیەتی ئورووپا لە حاڵێکدایە کە ئێران بۆ خۆی لە لیستی رەشدایە و بە سەرچاوەی پشتگیری لە تێروریزم لە ناوچە و جیهان دەناسرێت.