کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارمەندانی کورد، جلی کوردی وەک جلی فەرمی هەڵدەبژێرن

10:50 - 7 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کارمەندانی کوردی هەندێک لە ئیدارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە جلی کوردی وەک جلی فەرمی کەڵک وەردەگرن.

کارمەندانی ئیدارەی بەرقی شاری مەریوان، لە هەوڵێکی خۆڕسکدا، بە جلی یەکدەستی کوردییەوە لەسەر کارەکانیان ئامادە بوون.

ئەم هەوڵەی کارمەندانی شاری مەریوان بۆ پاراستن و بایەخدان بە کولتووری لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و پاراستنی بایەخەکانی نەتەوەی کورد ئەنجام دراوە.

هەر لەو پەیوەندییەدا مامۆستایانی قوتابخانەکانی شاری پاوە، جلی کوردییان وەک لیباسی فەرمیی منداڵانی قوتابخانەی کوڕانەکانی ئەو شارە دیاری کردووە و لە لایەن خوێندکارانیشەوە پێشوازییەکی بەرچاوی لێ کراوە.

ئەم هەوڵە خۆڕسکانە لە شارەکانی کوردستان و ئیداراتی دەوڵەتی لە پەرەسندندایە و ئەمە نیشاندەری تێگەیشتنی خەڵکە لە پاراستنی شوناس و بایەخە نەتەوەییەکان.