کوردستان میدیا: کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا لە نووسینی نەسرین قاسملوو، لەلایەن ناهید حوسێنیـەوە وەرگێڕان کرایە سەر زمانی کوردی و چاپ کرا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ناهید حوسێنی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و لە شاعیران و وەرگێڕان کوردی خەڵکی کوردستانی ئێران، کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندای وەرگێڕان کردە سەر زمانی کوردی.
ئەم کتێبە لەلایەن چاپەمەنیی سەردەمـەوە لە هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی ئورووپاییەک لە وڵاتی کورداندا لە نووسینی نەسرین قاسملوو هاوسەری دوکتور قاسملوو بەشێک لە بیرەوەرییەکانی نەسرین قاسملووی لە کوردستاندا لە خۆ گرتووە.
ئەم کتێبە لەلایەن نەسرین قاسملوو بە زمانی فەرانسەوی نووسراوە و لەلایەن خوسرەو عەبدوڵلاهی ئەندامی کۆمیتە ناوەندیی حیزبی دێموکراتەوە وەرگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی و لەلایەن نیهات نویان بە زمانی تورکی وەرگێڕان کراوە.
هێلێن کرولیچ ناسراو بە نەسرین قاسملوو تەمەن ٨٢ ساڵە و خەڵکی چێکسلواکی، لە دەستپێکی دەیەی٥٠ی سەدەی ٢٠ی زایینی لەگەڵ دوکتور عەبدولرحمان قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات لە شاری براگ ئاشنا بوو و دواتر ژیانی هاوبەشییان پێک هێنا.

ناهید حوسێنی