کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی\" ٧٠ وێستگەی مێژوویی\" بە کتێبخانەی کوردی زیاد کرا

15:37 - 15 گەلاوێژ 2715

کوردستان میدیا: کتێبی ٧٠ وێستگەی مێژوویی لەنووسینی تەیموور مستەفایی لەبەرەبەری ٧٠ساڵەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێراندا چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆکرات کتێبێکی لەژێر ناوی ٧٠ وێستگەی مێژوویی نووسیوە و ئێستاش کەتووەتە بەر دەستی خۆێنەران و ئوگرانی کتێب.

9826.jpg
تەیموور مستەفایی ئەندامی دەفتەری سیاسی، ئەو کتێبەی بە بۆنەی ٧٠ سالەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئامادە کردووە

ئەو بەرهەمە باس لەمێژووی ٧٠ ساڵ کار و تێکۆشانی حیزبی دێمۆکرات دەکات و دەسپێکی کتێبەکە بە مێژووی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتەوە دەستی پێکردووە.

کتێبی٧٠ وێستگەی مێژوویی لە ٣٤١ لاپەڕە و ٧٠ بەش پێکهاتووە.

لەکتێبەکەدا باس لەهەر سی ئینشعاب و دابڕانەکانی نێو ریزەکانی حیزبی دێمۆکرات و هەروەها گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بۆ ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە.