کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "ڕاپەڕین لە باخچەی منداڵان"، بە زمانی کوردی لە چاپ درا

12:11 - 14 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: کتێبی "ڕاپەڕین لە باخچەی منداڵان"، کە کتێبێکی بەناوبانگ بۆ منداڵان و مێرمنداڵانە، بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بۆ یەکەمجار، کتێبی "ڕاپەڕین لە باخچەی منداڵان"، لە لایەن "سەلاح نیساری" بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدرا و لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەو کتێبە لە باشترین کتێبەکانە بۆ بەشی منداڵان و مێرمنداڵان.  نووسەری ئەو کتێبە  "گۆرماندێر"ە و زمانی ئەسڵیی سوئێدییە.

نووسەر و وەرگێڕی بۆکانی، "سەلاح نیساری"، ئەو کتێبەی کردووەتە کوردی و لە ئێستادا لە کتێبفرۆشییەکانی کوردستاندا دەست دەکەوێت.

"نیساری" هەتا ئێستا نزیک بە ٣٠ بەرهەمی چاپکراوی ھەیه.

"سەلاح نیساری" ساڵی ١٣٤٤ی هەتاوی لە شاری بۆکان لەدایک بووە. ناوبراو بەهۆی ئۆگری بە وێژەی کوردی، دەستی بە کارکردن لە بواری ئەدەبیاتدا کردووە.

یەکەم بەرهەمی ناوبراو "ترووسکەیەک لە تاریکیدا"یە.