کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان" چاپ کرا

11:41 - 4 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگه لە چیاکان"، بە زمانی کوردی چاپ و لە کوردستاندا بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دیدی خوێنەرانەوە.

ڕۆمانی "هیچ دۆستێک جگه لە چیاکان" لە نووسینی "بێهرووز بووچانی"، ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئیلامی، لە لایەن دوکتور "هاشم ئەحمەدزادە"، لێکۆڵەر و وەرگێڕی کورد، بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.

 ئەو کتێبە لە دەزگای چاپەمەنیی "غەزەلنووس" لە کوردستان و "کتێبی ئەرزان" لە سوئید بڵاو دەبێتەوە.

"بێهروز بووچانی"، ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری ئیلام کە ماوەی نزیکەی ٧ ساڵە لە دوورگەی مانۆسی ئوسترالیا دەژی، توانیویەتی خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی وێژەیی و خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی ناچیرۆکی ئوسترالیا، وەربگرێت.

سەرگوزشتەكەی "بووچانی"، تایبەتە بە ژیانی خۆی و باس لە سەفەری خۆی لە ئەندۆنزی بۆ ئوسترالیا لە ڕێگەی بەلەمەوە دەکات کە دواتریش دێتە سەر باسی دەسبەسەرکرانی و ڕەوانەكردنی بۆ دوورگەی مانووس لە دەریای هێمن.

"بووچانی" لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە تا ئێستا لە کەمپی پەنابەرانی مانووس لە نزیک ئوسترالیا ڕاگیراوە و ڕێگەی پێ نادرێت بڕواتە نێو ئەم وڵاته‌وە.

ناوبراو لەم دوورگەیەدا هەتا ئێستا ژمارەیەک وتاری سەبارەت بە کێشە و گرفتی پەنابەرانی ڕاگیراو لە لایەن حکوومەتی ئوسترالیای نووسیوە.