کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرماشان بێکارترین پارێزگا بە زۆرترین هەڵاوسان لە ئاستی ئێراندا

12:28 - 13 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: پارێزگای کرماشان، پلەی یەکەمی زۆرترین نرخی هەڵاوسانیشی بەدەست هێنا.

ناوەندی ئاماری ڕێژیمی ئێران، لە نۆیترین ئاماری خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، پارێزگای کرماشان لە ئاستی دوازدە مانگەی ساڵ، لە مانگی بانەمەڕ، بەپێی پێوانەی گشتیی"نرخی هەڵاوسان و خزمەتگوزارییەکانی بەکارهێنەری بنەماڵە" لە ئاستی "٩.١٠" زیاترین هەڵاوسانی لە ئێراندا هەیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە، کە پارێزگای کرماشان، زۆرترین نرخی بێکاریی لە ئاستی ئێراندا هەیە و بنەماڵەکانی ئەو پارێزگایە، لە کەمداهاتترین بنەماڵەکانی ئێرانن، لە لایەکی دیکەشەوە، پارێزگای کرماشان لە بواری کانگا و سەرچاوە ژێرزەوینی و ڕووزەوینییەکان و وەرزێرییەوە، لە دەوڵەمەندترین پارێزگاکانی کوردستان و ئێرانە.

پروگرامە هەڵە ئابوورییەکانی ڕێژیمی ئێران و کەمتەرخەمی و گوشارە بەئەنقەستەکان لە هەمبەر شارە کوردنشینەکان، وای کردووە، کە بنەماڵەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، تواناییی کڕین و بژیوی ژیانیان کەمتر بێتەوە.